Baxshin

دەزگاى خێرخوازیى بەخشین خولێکى درومان بۆ خانمانى چەمچەماڵ دەکاتەوە

Daily Activity
2024-07-30 06:53:25

بەخشین میدیا:

نوسینگەى چەمچەماڵى دەزگاى خێرخوازیى بەخشین، لە درێژەى چالاکییەکانیدا لەچوارچێوەى پرۆژەى "دابینکردنى بژێوى ژیان" هەستا بە کردنەوەى خولێکى فێرکاریى درومان بۆ 80 خانمى سنوورەکە.

بەخشین، جگە لە هاوکارییە بەردەوامەکانى بۆ "هەژاران – نەخۆشانى درێژخایەن – بێباوکان – خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان – کارەساتە مرۆییەکان" دەیەوێت پەرە بە هاوکاری کردنى هەژاران بدات بۆ بونیادنانى کاریى خۆیان بۆ "دابینکردنى بژێوى ژیان" لەو چوارچێوەیەشدا چەندین پرۆژەى جۆراوجۆریى خستووەتەڕوو.

Share
Bakhshin Chairity Organization

Bakhshin Chairity Organization

Pellentesque consequat euismod nisl in tincidunt. Donec commodo eros et erat placerat, eu sollicitud

© 2024 All rights reserved.